پایتەخت

کەسانی قەڵەو دەبێت 2 تیکتی فڕۆکە بکرن

کەسانی قەڵەو دەبێت 2 تیکتی فڕۆکە بکرن
کورتە

یاساییەکی نوێ تایبەت بەو کەسانەی بەهۆی قەڵەوییەوە شوێنی دوو کورسی دەگرن ڕاگەیەندرا



هێڵی ئاسمانی ساوسوێست دەست دەکات بە گۆڕینی یاسا و ڕێسای هێڵە ئاسمانییەکە و یەکێکیش لەو یاسایانە تایبەتە بە کەسانی قەڵەو.

هێڵی ئاسمانی ساوسوێستی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمەودا بۆ ئەوەی بتوانن بۆشایی و شوێن بە یەکسانی بۆ هەموو خەڵک دابین بکەن، ئامۆژگاری سەرنشینانی قەڵەو دەکەن، کە پێش دەستپێکردنی گەشتەکان 2 تیکت بکڕن، چونکە ئەو کەسانە شوێنی 2 کورسی دەگرن.

هاوکات بە گوێرەی یاسا نوێیەکەی هێڵی ئاسمانی ساوسوێست، دوای گەشتەکە ئەو کەسە قەڵەوانەی کە 2 تیکتیان کڕیوە، دەتوانن پارەی تیکتێک وەربگرنەوە، بەڵام بەو مەرجەی فڕۆکەکە هەموو کورسیەکانی پڕ نەبووبووبێت لە خەڵک.

هەر لە چوارچێوەی زیادکردنی یاسای نوێی هێڵی ئاسمانی وڵاتان، لە سەرەتای مانگی 6ـی ئەمساڵ، هێڵی ئاسمانی ڕایەنەیری وڵاتی ئێرلەندا ڕایگەیاند، هەر کەسێک ئارامی نێو فڕۆکە تێک بدات، بە 500 دۆلار سزای دەدەن و هیوادارن لەم ڕێگەیەوە ئەم هەڵسووکەوتانە کەم بکەینەوە.

28 ئاب 2025 09:34 106
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025