پایتەخت

120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا

120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا
کورتە

رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی تەواو بوون و ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

 

دوێنێ شەو نووسراوی خەرجکردنی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا و ئەمڕۆش ئەو داهاتە نانەوتییەی هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێککەوتبوون، بۆ بەغدا نێردرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ دەستیان بە ڕێکارەکانی  ناردنی داهاتی نانەوتی کرد بۆ عێراق کرد، ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو بوو و 120 ملیار دیناری لە داهاتی نێوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئێستا ئەوەی ماوەتەوە بەپێی ڕێککەوتن، دەبێت بەغدا مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، چونکە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق بڕیار درا، مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نێوخۆ بنێرێت.

28 ئاب 2025 10:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025