پایتەخت

ئاسایشی سلێمانی کەسوکاری بەشێک لە هێزەکانی دووپشک ئاگادار دەکاتەوە

ئاسایشی سلێمانی کەسوکاری بەشێک لە هێزەکانی دووپشک ئاگادار دەکاتەوە
کورتە

کەسوکاری ئەو کەسانەی سۆراغیان دیار نەبوو ئاگادار دەکرێنەوە کە سبەی سەردانی ئاسایش بکەن

دوای ئەوەی لە شەڕەکەی ڕۆژی هەینییەوە بەشێک لە هێزەکانی دووپشک سۆراغیان نامێنێت، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە کەسوکاریان ئاگادار دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە سلێمان موحسین، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ زانیاری دەربارەی ئەو کەسانەی سۆراغیان نییە بڵاویکردەوە، ژمارەیەک ناوی ئەو کەسانەی لەگەڵ هێزی دووپشک تائێستا سۆراغیان نەبووە بۆ ئێمە هاتبوون وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمەش وەک دەستە بەدواداچوونمان کرد لەگەڵ دەزگای ئاسایشی سلێمانی، ئەوانیش وڵامی ئێمەیاندایەوە.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بۆ قوناغی یەکەم ئەو ناوانەی لە خوارەوە کەس وکاریان دەتوانن کاتژمێر 10ـی بەیانی سەردانی ئاسایش بکەن بۆ بینینی کوڕەکانیان:
گەرمیان محەممەد ئەمین
سۆران عوسمان
سامان حەمە ساڵح
گەیلان نەریمان عەزیز
شەهرام موحسین محەممەد
زانا کەریم
بابان ئەحمەد
هاوکار محەممەد ئەمین
هەڵمەت خدر مەحموود
سابیر محەممەد جوامیر
کارزان محەممەد خدر
ئیدریس حامید نەسرەدین
محەممەد حامید نەشرەدین
محەممەد جەبار محەممەد
هاوکار عبدلکریم عوسمان

27 ئاب 2025 19:39 404
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025