پایتەخت

مەریوان حاکم هادی: زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت

مەریوان حاکم هادی: زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دابەش دەکرێت
کورتە

بڕیارە هەزارەها زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دابەش بکرێت

لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانی هەولێر بەردەوامە، بۆ ئەمجارە ناحیەی ڕزگاری سوودمەند دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەربارەی دابەشکردنی پارچە زەوی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ قۆناغی داهاتوو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان پلان داندراوە سەرۆکایەتی شارەوانی ڕزگاری سوودمەند بێت لە وەرگرتنی زەوی.

دەربارەی وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرای دەکات، بەئەگەری زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوودا هەزارەها فەرمانبەر بەشێوەی تیروپشک دەبنە خاوەنی زەوی.

مەریوان حاکم هادی ڕێژەی فەرمانبەرانی سوودمەندبوو دەخاتەڕوو، نزیکەی 2 هەزار پارچە زەوی لە ناحیەکە دابەش دەکرێت.

ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای خەباتە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان ناوەندەکەی شارەدێی تۆپزاوەیە.

27 ئاب 2025 19:06 73
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025