پایتەخت

گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

گەنجێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
کورتە

لە سنووری چۆمان گەندێک بەهۆی بەرمین کەوتن گیانی لە دەست دا

 

لە ڕووداوێکی تەقینەوەی میندا لە قەزای چۆمان گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان بووەتەوە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی بەرمین کەوتن لە سنوری قەزای چۆمان، ڕاستەوخۆ لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، بەسەرپەرشتی بەڕێوەەری بەشی بەرگری شارستانی قەزای چۆمان تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕوداوەکە.

دەربارەی قوربانی ڕووداوەکە گووتی: "بەپێی زانیارییە سەرتایەکانمان قوربانی لێکەوتۆتەوە".

جێگەی باسە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو،  گەنجێک بەناوی ( ک.م.ح) تەمەن 25 ساڵ لەبناری چیای هەڵگۆر لەسنووری قەزای چۆمان کە شوێنەکە کێڵگەمینە و بەرمین کەوتووە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا. 

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، هەرچەندە بەشێوەی بەردەوامی تیمەکانی هۆشیار پەیامی هۆشیاریان گەیاندووەتە هاووڵاتییانی ناوچەکە، وە بە ئەنجامدانی سمیناری هۆشیاری بۆ چین و توێژەکانی گۆمەڵگەی سنوورەکە بەگرینگی دەزانی ئەو هاووڵاتییانەی بەمەبەستی کاروکاسبی روودەکەنە ئەو ناوچانە پابەندی رێنمایی و پەیامەکانی هۆشیاری خۆپارێزی بن.

27 ئاب 2025 16:40 50
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025