پایتەخت

لە پارێزگایەکی عێراق پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس بۆ زیندانییان دەکڕدرێت

لە پارێزگایەکی عێراق پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس بۆ زیندانییان دەکڕدرێت
کورتە

لەسەر داوای یەکێک لە زیندانییان گرتووخانەیەکی ناسریە یاری ڤیدیۆیی بۆ زیندانیان دابین دەکات



لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چاکسازی هاوسەنگی، لە پارێزگای ناسریە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ زیندانییان دابیندەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، موراد ساعدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پلەیستەیشن 4" و "ئێکس بۆکس"ی بۆ زیندانییەکانی ناسریە دابینکرد، ئەمەش لەسەر داوای یەکێک لە زیندانییان بووە.

سەبارەت بە شێوازی پرۆگرامی چاکسازی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داد گووتی، بەپێی جۆری تاوان و هۆکارەکەی و پاڵنەرەکانی تاوان دیاری دەکرێت و دواتر لەلایەن توێژەرەی کۆمەڵایەتییەوە بەدواداچوون بۆ داوای زیندانییان دەکرێت، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵ دایە، ئامانج لێی شیاندنەوەی فیکری و پیشەییانە.

پرۆگرامی چاکسازی زیندانییەکان بۆ ئەوەیە تا لەدوای ئازادبوونیان، بتوانن بە شێوەیەکی ئەرێنی تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە و ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ تاوان و تووندڕۆیی کەمبکرێتەوە، ئەمیش ئەم چالاکیانە لەخۆ دەگرن: 

1 - وۆرک شۆپی فیکری: بۆ راستکردنەوەی تێگەیشتنە هەڵە ئایینییەکان و پتەوکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان و میانڕۆیی.
2 - نەهێشتنی نەخوێندەواری، بۆ ئەو زیندانییانەی کە خوێندەوارییان نییە.
3 - وۆرک شۆپی فیربوونی پیشەیی لە بوارەکانی وەک دروومان، دارتاشی و چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان.

27 ئاب 2025 15:30 26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025