پایتەخت

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەند دابەش دەکرێت

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەند دابەش دەکرێت
کورتە

لە سلێمانی بڕیار لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەند درا



دوای ئەوەی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان، دواتر ئەم بڕیارە فەرمانبەرانیشی گرتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، 27-8-2025، ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی لەپێناو نرخاندنی ڕۆڵی فەرمانبەران لە زانكۆ و ڕێزلێنانیان بۆ ماندووبوونیان، كە بەشێكی سەرەكی بەڕێوەبردن و دەستكەوتەكانی زانكۆن، ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر تەرخانكردنی زەوی لە زەوییەكانی زانكۆ بۆ فەرمانبەرانی ناسوودمەند.

جێی باسە پێشووتر ئەنجوومەنی زانكۆ لە کۆبوونەوی 13-8-2025،  تێیدا لە چوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجوومەنی زانكۆ بڕیاریدا بە تەرخانكردنی زەویی پێویست بۆ سەرجەم مامۆستایانی ناسودمەندی زانكۆ لە زەوییەكانی زانكۆی سلێمانی و وەرگرتنی رەزامەندیی رەسمیی لایەنە پەیوەندیدارەكان.

27 ئاب 2025 14:13 219
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025