پایتەخت

دەست بە نۆژەنکردنەوی منارەی چۆلی دەکرێت

دەست بە نۆژەنکردنەوی منارەی چۆلی دەکرێت
کورتە

دوای قەڵای هەولێر منارەی چۆلیش نۆژەن دەکرێتەوە 



کارکردن لەسەر نۆژەن کردنەوەی قەڵای هەولێر بەردەوامە و پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە، 95٪ـی کارەکانی نۆژەن کردنەوەی قەڵای هەولێر تەواو بووە و بەمزووانە منارەی چۆلیش کاری لەسەر دەکرێت. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کار کردن لەسەر نۆژەن کردنەوەی قەڵای هەولێر بەردەوامە، لە ئێستادا 95٪ـی کارەکان تەواو بوون و بەمزووانە کۆتایی دێت، لەدوای قەڵای هەولێریشەوە کار کردن لەسەر نۆژەن کردنەوەی منارەی چۆلیش دەستپێدەکات و ئەویش لە ماوەیەکی کەمدا نوێ دەکرێتەوە. 

پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاندووە، قەڵای هەولێر و منارەی چۆلی ئەم دوو شوێنەوارە دێرینەی پایتەختی هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سیمای ڕەسەنی خۆیان بکەن و ببنە ناوەندێکی سەرەنجڕاکێشتر بۆ گەشتیاران.

27 ئاب 2025 10:05 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025