گرفت بۆ ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە دروست بوو

لەم هەڵبژاردنە لە ڕێگەی ئامێری دەموچاو خوێندنەوە دەنگدەدرێت، گرفت بۆ ئەم کەسانە دروست بوو
کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە ئامێری ناسینەوەی دەموچاوی داناوە، خالید عەباس دەربارەی ئەو کەسانەی تووشی گرفت دەبن بەهۆی جوانکارییەوە زانیاری ورد دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەربارەی ئامێری ناسینەوەی دەموچاو بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامێری ناسینەوەی دەموچاو بۆ ئەو کەسانە داندراوە کە پەنجەمۆرییان نایانخوێنێتەوە.
هۆکاری دانانی ئامێرەکە دەخاتەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەزارەها کەس تووشی نەخوێندنەوەی پەنجە مۆڕ ببوون بڕیاردرا بە دانانی ئامێرەکە یاخود ئەو بۆ دەنگدەرانەی لە بایۆمەتریدا پەنجەمۆریان نییە.
شوێنی دانانی ئامێری ناسینەوەی دەموچاو ئاشکرا دەکات، کامێرا لە ئامێرەکانی پەنجەمۆر زیادکراوە، هەر کەسێک پەنجەمۆرەکەی نەیخوێندەوە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کامێراکەوە بە دەموچاو دەنگدەدات.
دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی کامێراکان گووتی: "کارکردنی کامێراکان بەندە بە جوڵەی دەنگدەرەوە، کاتێک ئامێرەکە بەکاردەهێنیت دەبێت جوڵە بەدەموچاوت بکەیت".
لە وەڵامی ئەو کەسانەی کە جوانکارییان ئەنجام داوە تووشی گرفت دەبن لە بەکارهێنانی ئامێرەکە دەڵێت: "بێگوومان تووشی گرفت دەبن، بەڵام فیلەر و بۆتۆکس کاریگەری لەسەر دانانێت".
خالید عەباس دەربارەی ئەو کەسانەی عەدەسەی چاویان داوە بەهەمان شێوە تووشی گرفت دەبن گووتی: "ئامێرەکە بەجۆرێکە لە ڕێگەی چاوەوە دەنگدەر دەناسێتەوە، بێگوومان عەدەسەی چاویش دیسانەوە دەنگدەرەکە تووشی گرفت دەکات".