هادی عەلی: یەکێتی دەیەوێت تەواوی سلێمانی و هەڵەبجە کۆنترۆڵ بکات

لەدوای ڕووداوەکەی لالەزار جێگری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامی هەیە
دوای ڕووداوەکەی لالەزار جێگری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەڵوێستی خۆی دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت: "یەکێتی سلێمانی و هەڵەبجە کۆنترۆڵ دەکات".
هادی عەلی، جێگری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ڕووداوەکانی شەوی هەینی ڕابردووی سلێمانی و ھێرش بۆسەر ھۆتێل لالەزار، ئاشکرایە کە درێژکراوەی کێشە و ناکۆکیە ناوخۆییەکانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆیان بووە.
هۆکاری بەکارهێنانی هێز لە شەڕەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ چەند خاڵێک، پەنابردن بۆ بەکاربھێنانی ھێز و توندوتیژی بەو فراوانیە، ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی دەڤەری سلێمانی و ھەڵەبجە.
باسی لەوەشکرد، ئەڵبەت یەکێک لە دەرھاوێشتەکانی ئەو ڕووداوە ترسناکە، وێڕای دەنگدانەوەی نەخوازراوی لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: "ئەوەیە کە دەبێتە ھۆکاری زیاتر تۆخبونەوەی دوو زۆنیەکە وپەرتبونی خراپتری دامەزراوەکانی سیستەمی حوکمڕانی ھەرێم".
ڕوونیکردەوە، بەتایبەتی دامەزراوەکانی سەربازی و ھەواڵگری و ئاسایش و دادوەری و چەندین دەرەنجامی تری خراپ.