پایتەخت

با بیانکوژم!

کورتە

هێزەکانی یەکێتی؛ لە تێهەڵدان و بێرێزییەوە بۆ کوشت!

ڕێگام بدە بیانکوژم، ئەمە ویستی کارمەندێکی هێزەکانی یەکێتییە لە فەرماندەکەی لە کاتی دەستگیر کردنی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگیدا، ئەم گرتەیە بەڵگەیەکی دیکەیە لە کردەوەکانی دژە تیرۆر و کۆماندۆی یەکێتی کە چۆن پاسەوان و هێزەکەی لاهور شێخ جەنگییان کوشتووە و شوێن بزریان کردوون.

 

لە دیمەنەکانی دیکەدا دەردەکەوێت، کە هێزەکانی دژە تیرۆر و کۆماندۆ بە چ شێوەیەک ئازار و ئەشکەنجەی ئەو کەسانەیان داوە، لە ڕووت کردنەوە و قۆڵبەست کردنەوە بگرە تاوەکو سووکایەتی پێ کردن، ڕاکێشانیان لەسەر زەوی و لێدانیان، ئەوەی ویستوویانە و دوور بووە لە ئەخلاقی سەربازییەوە بەو هێزەیان کردووە، بەڵام ئەمانە هەموویان بە جێی خۆیان، لەم گرتەیەدا کارمەندێکی هێزەکانی یەکێتی داوا لە فەرماندەکەی دەکات و دەڵێت؛ ڕێگام بدە بیانکوژم!

26 ئاب 2025 13:56 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025