پایتەخت

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات
کورتە

لە چەند کاتژمێری داهاتوو نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرینگ دەچێتەوە سلێمانی

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بەم نزیکانە سەردانی هەردوو شاری سلێمانی و بەغدای دەکات.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، بۆ بەشداری کردن لە کۆنفڕانسێکی هاوپەیمانی سۆشیاڵ دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم شارە کۆدەبێتەوە.

سەرۆكی هەرێم دواتر سەردانی بەغدا دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم.

26 ئاب 2025 13:16 9
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025