پایتەخت

نەتەنیاهوو لەسەر بۆردوومانەکەی نەخۆشخانەی ناسر داوای لێبووردن دەکات

نەتەنیاهوو لەسەر بۆردوومانەکەی نەخۆشخانەی ناسر داوای لێبووردن دەکات
کورتە

دوای ئەوەی 5 ڕۆژنامەنووس لە کەرتی غەززە بە هێرشێکی درۆنی ئیسرائیل کوژران نەتەنیاهوو ڕووداوەکەی بە تراژیدیا ناو برد



دوای ئەوەی ئیسرائیل لە هێرشیکی بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە، 20 کەسی تێدا کوشت، کە لە نێویاندا 5 ڕۆژنامەنووس هەبوو, نەتەنیاهوو هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند.

پێگەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامیان نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل سەر نەخۆشخانەی ناسر، لە خان یونسی باشووری کەرتی غەززە گووتی: "ئیسرائیل بە قووڵی پەشیمانە لەو ڕووداوە تراژیدیایە، ئێمە کاری ڕۆژنامەنووسان، ستافی تەندرووستی و هەموو خەڵکی سڤیل بەرز دەنرخێنین."

لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: "جەنگی ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی تیرۆرستی حەماسە، تاکە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنە بەسەر حەماس و هێنانەوەی بارمتەکانە."

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 26-8-2025،  لە هێرشێکی درۆنی خۆکوژی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونسی باشووری کەرتی غەززە، هەر یەکە لە حوسام میسری کامێرامانی رۆیتەرز، محەممەد سەلامە کامێرامانی جەزیرە، مەریەم ئەبو دەقە کە لەگەڵ ئاژانسی ئیندیپێندنت و عەرەبیە و ئاسۆشیەتدپرێس کاری دەکرد، لەگەڵ مەعاز ئەبو تەها ڕۆژنامەوانی تۆڕی 'ئێن بی سی' ئەمریکی لەگەڵ ئەحمەد ئەبوو عەزیز و 16 کەسی دیکە کوژران.

26 ئاب 2025 11:13 8
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025