ئوسترالیا باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد

لەسەر دوو هێرشی دژە جوو ئوسترالیا باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد
سەرەڕای لاوازبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لەسەر هێرشێکی دژە جوو لە وڵاتەکەی باڵیۆزی ئێران دەردەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو، هه‌واڵگری ئاسایشی ئوسترالیا (ASIO) بەرپرسیارەتی دوو هێرشی دژە جووی ساڵی ڕابردووی بۆ سەر چێشتخانه‌ی "لویس كۆنتینێنتاڵ كیچن" له سیدنی و هه‌روه‌ها هێرشێكی دیکەی ئاگرتێبه‌ردان بۆ سه‌ر په‌رستگای "ئه‌داس ئیسرائیل" له مێلبۆرن له مانگی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا خستە ئەستۆی سوپای پاسدارانی ئێران.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پێنی وۆنگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د سادقی، باڵیۆزی ئێران و سێ دیپلۆماتكاری دیکە وه‌ك كه‌سایه‌تی "په‌سه‌ندنه‌كراو" ناسێنراون و 7 ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێدراوه خاكی ئوسترالیا جێ بهێڵن.
هاوکات ئەنتۆنی ئه‌لبانیز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا گووتی، حكومه‌ته‌كه‌ی یاسایه‌ك ده‌رده‌كات بۆ دانانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران (IRGC) وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی.
جێی باسە ئوسترالیا له ساڵی 1968ـەوە باڵیۆزخانه‌ی له تاران هه‌یه، ئەمەش یه‌كه‌م جاره له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئوسترالیا باڵیۆزێك ده‌ربكات.