پایتەخت

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا زمانی کوردی بۆ ئاژانسی فەرمی سووریا زیادکرا

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا زمانی کوردی بۆ ئاژانسی فەرمی سووریا زیادکرا
کورتە

ئاژانسی "سانا"ـی سووریا چەندین نوێگەریان لە ئاژانسەکەیان کردووە و لە نێویشاندا زیادکردنی زمانی کوردییە



دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئاژانسی فەرمی سووریا بۆ یەکەمجار زمانی کوردی زیاد دەکات.

پێگەی ئەنەدۆڵ بڵاویکردەوە، زیاد محەممەد، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی "سانا" ڕایگەیاند، وەک بەشێک لە دووبارە ڕێکخستنەوەی ئاژانسەکە، ژێرخانی میدیایی خۆیان بەرز کردووەتەوە و ستراتیجی خۆی بەرەو گۆڕینی دیجیتاڵی گۆڕیوە و کارمەندان و سەرچاوە لۆجیستیکیەکانی نوێکردووەتەوە.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا، بەڕێوەبەری ئاژانسەکە جەختی کردەوە، لە مەودوا دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتەکان بە زمانی ئینگلیزی، تورکی، فەڕەنسی، ئیسپانی و کوردی.

جێی باسە ئەم هەنگاوە لە مێژووی سووریادا بێ وێنەیە و لە ڕابەدوودا دان بەزمانی کوردی وەکو زمانێکی فەرمی نەنراوە لەو وڵاتە، هاوکات بەشێوەزاری کوردی کورمانجی هەواڵ و بابەتەکان بڵاودە دەکەنەوە.

زیاد محەممەد، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی "سانا" گووتیشی: " ئامانجمان ئەوەیە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ببینە یەکێک لە ئاژانسەکانی هەواڵی عەرەبی و رکابەرێک بۆ هاوتا ناوچەییەکانی خۆمان."

21 ئاب 2025 10:55 8
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025