مێردێک خیانەتی لە ژنەکەی خۆی کرد و دوای ئاشکرابوونیشی ژنەکەی خۆی سووتاند

چیڕۆکی ئەو پیاوەی لە پارێزگایەکی سەڵاحەدین خیانەتی کرد و ژنەکەی سووتاند کاریگەری زۆری دروست کردووە
لە پارێزگایەکی عێراق بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ژنێک دوای سووتانی لەلایەن مێردەکەیەوە میدیاکانی تووشی شۆک کردووە.
هەژماری مافی ئافرەتانی عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، لە پارێزگای سەڵاحەدین ژنێک بە ناوی "ڕیم سەعید"، خاوەنی چوار منداڵە، لەلایەن مێردەکەی خۆیەوە بە ناوی "مەجید سامی محەممەد" و بە یارمەتی برایەکەی ئاگری لێ بەردراوە و دواتر مێردەکەی هەڵاتووە شاری هەولێر.
بە گوێرەی زانیارییەکان، "مەجید سامی محەممەد" ئەم تاوانەی ئەنجامداوە، کاتێک دەزانێت کە ژنەکەی پەیوەندییەکی "نا شەرعی" لەگەڵ ئافرەتێکی خێزاندار ئاشکراکردووە، دەستبەجێ پەلاماری ژنەکەی خۆی داوە و دوای ئەشکەنجەدانیش، نەوتی پێداکردووە و سووتاندوویەتی.
لە ئێستادا دۆخی تەندروستی بەتەواوی ناجێگیرە و ھەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کە ژنەکە گیانی گیانی لەدەستداوە.
هاوکات خانەوادەی ژنەکە سکاڵای یاساییان لە دژی مێردەکەی تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئیستا هیچ پڕۆسەیەکی جددی لەلایەن پۆلیسەوە دەستی پێ نەکردووە.