پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانیا 225,000 هەلی کاری لەناودەچێت
دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، شۆڕشێکی ترسناک لە سێکتەری کار لە وڵاتی ئەڵمانیا دەهێنێتە دی.
بەهۆی زیادبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دابینکەرانی سووتەمەنی و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا تووشی زەرەرێکی مێژوویی دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری هیلدگارد مۆلەر، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی VDA ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو خەملاندنەی ئێستا هەیە، 225 هەزار هەلی کار تا ساڵی 2035 لەناو دەچن، هاوکات لە ماوەی ساڵانی 2019 تا 2025، نزیکەی 100 هەزار هەلی کار بوونیان نەماوە.
لە درێژەی قسەکانی هیلدگارد مۆلەر دا هاتووە، پێشبینی دەکرێت دابینکەرەکانی کۆمپانیاکان زیانێکی گەورەیان پێبکەوێت، چونکە گواستنەوە لە ئۆتۆمبێلی بزوێنەری سووتەمەنی ناوەکی بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەلێکی زۆری کار لە کەرتی دابینکەر.
سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی خراپبوونی بەردەوامی دۆخەکە بە چەند هۆکارێک دەبەستێتەوە و لۆمەی "قەیرانی ڕکابەری بەردەوامی ئەڵمانیا و ئەوروپا دەکات، وەک، باجی زۆر، تێچووی زۆری کار و پڕۆسی ئاڵۆزی بیرۆکراسی.