پایتەخت

ژەنەڕاڵ یەحیا: جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل سەرهەڵدەداتەوە

ژەنەڕاڵ یەحیا: جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل سەرهەڵدەداتەوە
کورتە

ئێران هەرەشەی لە نێو بردنی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات



ڕاوێژکارێکی باڵای خامنەیی هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا دەدات و هەبوونی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلیش ڕەت دەکاتەوە.

پێگەی فێرست پۆست بڵاویکردەوە، ژەنەڕاڵ یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە هیچ ئاگربەستێکی فەرمی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا بوونی نییە، هیچ پرۆتۆکۆل و ڕێککەوتنێک لەنێوان ئێران و ئیسرائیل یان ئەمریکادا نییە، بۆیە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا جەنگ سەر هەڵبداتەوە.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە، کە جەنگی داهاتوو دەبێتە هۆی لە نێوبردنی هەردوو دەوڵەتی زلهێزی ئەمریکا و ئیسرائیل، دوای لە نێو بردنی ئەوانیش هیچ جەنگێکی دیکە ڕوو ناداتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 13-6-2025 جەنگ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا نزیکەی 20 زانای ئەتۆمیی ئێران و هەزارەها کەسی سیڤیل کوژران، سەرەڕای ئەوەش، ئەمریکا بە فڕۆکەی B-2 هێرشی کردە سێ بنکەی ئەتۆمی ئێران و زیانێکی گەورەی بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئەو وڵاتە گەیاند.

19 ئاب 2025 10:34 3
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025