بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە دانیشتووانی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە

دانیشتووانی هەڵەبجە، شارەزوور و سەیدسادق لە بارەی مامەڵەی دەرهێنا و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئاگادار دەکرێنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا دانیشتووانی هەڵەبجە، شارەزوور و سەیدسادق دەتوانن دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەو پارێزگایە ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە ئاگادارکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لەبەر كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی پارێزگاکە و دەوروبەری، هەروەها لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرایەتییەكە بتوانێت ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی دەكەن كاری یاساییان بۆ بكات و ناچار نەبن چەندجارێك سەردانی بكەن، هەروەها تاوەكو چارەسەری كێشەی میلاكی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكرێت، تەنها دەتوانن كاری یاسای دەرهینان و نوێ كردنەوەی پاسپۆرت ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، كار و مامەڵە یاساییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئێستادا تەنها هاووڵاتییانی سنووری هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق دەگرێتەوە، پێویستە هاووڵاتییان لەكاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كارتی زانیاریان پێبێت.