خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێدەکاتەوە

هاوشێوهی زانكۆی سۆران پرۆسهی خوێندن له زانكۆی سهڵاحهدینیش دهست پێدهكاتهوه
بەهەمان شێوەی زانکۆی سۆران، خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێدەکاتەوە و یەک هەفتە پێش دەستپێکردنەوە بەشە ناوخۆییەکان دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، 1ـی 9ی 2025 دەست بهکاربوونەوەی مامۆستایان و تۆمارکردنی مۆدیۆڵەکانی خوێندن و وەرگرتنی مامەڵەی بەشەناوەخۆیی شەهیدشەوکەتی کوڕان و 18ـی شوباتی کچان
باسی لەوەشکرد، 7ـی 9ـی 2025 دەستپێکردنی سمیستەری پایزەی خوێندن، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری قوتابییان ڕاسپاردووە تا 25ـی 8ـی 2025 بەشەناوەخۆییەکان پاکبکرێنەوە و ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی 1ـی 9ـی 2025 مامەڵەی قوتابییان وەربگیرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سەرجەم تۆمارکارەکان بکات بۆ ئەوەی ڕێککارەکانی خۆتۆمارکردن بۆ بەشەناوەخۆیی ئامادەبکرێت.