لە کەرکووک تەنیا یەک ڕۆژ پشووی فەرمییە

لە کەرکووک تەنیا یەک ڕۆژ پشوو دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت
سەرەڕای ئەوەی 7 ڕۆژ پشووی فەرمییە لە پارێزگای نەجەف، بەڵام لە کەرکووک تەنیا یەک ڕۆژ پشوو دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە دیوانی پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، بەبۆنەی رێوڕەسمی یادی چلەی 'ئیمام حوسێن'، بڕیاردرا سبەینێ چوارشەممە 13-8-2025، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حكومییەكانی ئەو پارێزگایە.
باسی لەوەشکرد، پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.
پێشووتر، ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف ڕایگەیاندبوو، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە 7ی ئاب تاوەكو پێنج شەممەی داهاتوو 14ی ئاب دەبێتە پشوو لە دامودەزگا فەرمییەكان.