بۆ ڕێگریکردن لە فەوتانی ماندووبوونی بژمێرەکانی سەرژمێری، پەرلەمانتاران هەوڵەکانیان بۆ بەگرێبەستکردنیان لە بودجەی 2027دا چڕ کردووەتەوە.
پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سەفا حوسێنی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، لەسەر داواکارییەکی فەرمییان بۆ جێگیرکردنی گرێبەستەکانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027دا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان نووسراوەکەیانی ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی دارایی کردووە.
بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە 18 پارێزگاکەی عێراق، زیاتر لە 150 هەزار بژمێر و توێژەر بەشدارییان تێدا کرد، کە زۆربەیان مامۆستایان و دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان بوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 21 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان پڕۆسەکەیان بەڕێوەبرد.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە دا، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە داواکارییەکدا و گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان ئەنجام دراوە، هەروەها بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی ئەم دۆسیەیە تاوەکو مافی تەواوی کارمەندانی گرێبەستی سەرژمێری مسۆگەر دەکرێن.
بژمێرەکان بە شێوازی کاتی و مەیدانی کاریان کردووە و پاداشتێکی دارایی لە نێوان 250 هەزار دیناریان پێدرا.