لەم هەفتەیەدا فەرمانبەرانی ناحیەی شەمامک دەبنە خاوەنی زەوی

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە هەوڵێکی خۆش بە دانیشتووانی ناحیەی شەمامک دەدات
لەدوای دابەشکردنی زەوی لە بەحرکە، کەورگۆسک، قوشتەپە و دارەشەکران، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر مژدە دەداتە فەرمانبەرانی ناحیەی شەمامک.
ئەمڕۆ شەممە مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی شەمامک بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لەسنووری شارەوانی ناحیەی شەمامک نزیکەی 2 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی کە هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمنییەکانیش دەگرێتەوە.
شایەنی باسە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر موژدەیەکیش دەداتە فەرمانبەرانی کەسنەزان، بنەسڵاوە و دارەتوو، ئەگەری هەیە ئەم 3 شوێنە پێکەوە زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت.
وادەی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی شەمامک ئاشکرا دەکات، لە کۆتای ئەم هەفتەیە بە شێوەی تیروپشک زەوییەکان دابەش دەکرێن.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، ئەو شوێنانەی زەوییان تێدا دابەش دەکرێت لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شەمامکە و نەخشەکانیش تەواو بوون تەنانەت رێژەی سەوزایی خزمەتگوزارییەکان گونجاوە.