Banner
پایتەخت

دهۆک سیستەمی بەخێوکردنی ماسی لە شوێنی داخراودا جێبەجێدەکرێت

دهۆک سیستەمی بەخێوکردنی ماسی لە شوێنی داخراودا جێبەجێدەکرێت
وێنەی سیستەمەکە
کورتە

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق پارێزگایەکی کوردستان کار بە سیستەمی بەخێوکردنی ماسی لە شوێنی داخراودا دەکات



دهۆک وەک یەکەم پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق، سیستەمی بەخێوکردنی ماسی لە شوێنی داخراودا لەماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکات.

محەممەد سدیق، سەرپەرشتیاری پرۆژەیەکی ماسی لە پارێزگای دهۆک کە سیستەمە نوێکەی جێبەجێ کردووە، ڕایگەیاند، ئەم سیستەمە، جیاوازە لەگەڵ سیستەمەکانی دیکەی بەخێوکردنی ماسی لە عێراق و وڵاتانی دەرەوەش، چونکە سیستەمێکی تەواو کۆنتڕۆڵ کراوە، لەبەر ئەوەی کەسێک بە تەنها دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ئۆکسجین و پلەی گەرمی و یۆریۆ لە پرۆژەکەدا بکات.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، سیستەمی بەخێوکردنی ماسی لە شوێنی داخراودا، باشترین جۆری بەرهەمهێنانی ماسییە.

هۆکاری جێبەجێکردنی ئەم جۆرە سیستەمە دەگەڕێتەوە بۆ وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی موسڵ، هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لەنێو ماسییەکاندا، بەخێوکردنی ماسی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

09 ئاب 2025 12:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026