گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای ئامێدی دۆزرایەوە

گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە و ڕووفاتەکانیان بۆ مۆنۆمێنتێک دەگوازرێنەوە
گەڕان و دۆزینەوەی گۆرە بە کۆمەڵەکان لە کوردستان بەردەوامە و گۆڕێکی دیکەش لە قەزای ئامێدی دۆزراوەتەوە و بڕیارە ڕووفاتەکانیان بۆ مۆنۆمێنتێک بگوازرێنەوە.
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕێکی نوێی ئەنفالکراوانی دۆزیوەتەوە، گۆرەکە لە گوندی مێرگەتی لە قەزای ئامێدییە، کە ڕووفاتی 7 هاووڵاتیی کوردی تێدایە، ڕووفاتەکان پیاون و جلوبەرگی کوردیی ئەو ناوچەیەیان لەبەرە.
وا بڕیارە لەسەر داواکاریی کەسوکاری ئەنفالکراوان مۆنۆمێنتێکی تایبەت بۆ ئەو ڕووفاتانە دروست بکرێت.