بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی قوتابییان لە کاتژمێرەکانی کردنەوە و مەرجەکانی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە.



ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 19ـی ئەیلولی 2026، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی، دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕووی قوتابییاندا دەکرێتەوە، لە قۆناغی یەکەمدا، تەنها ئەو خوێندکارانەی ساڵی ڕابردوو ئەستۆپاکیان ئەنجامداوە، ژووریان دیاری کردووە و ژمارەی ئەندامانی ژوورەکەیان تەواوە، دەتوانن بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامە داواکراوەکان ڕاستەوخۆ کلیلی ژوورەکانیان وەربگرن.



بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو قوتابییانەی ئەستۆپاکیان هەیە بەڵام ژمارەی ئەندامانی ژوورەکەیان تەواو نییە، پێویستە پێشتر ڕێژەی یاسایی ژوورەکەیان تەواو بکەن.



بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ وەرگرتنی ژوور: (کۆپیی کارتی نیشتمانی، کۆپیی کارتی زانیاری، کۆپیی کۆدی ئاسایش، کۆپیی فۆرمی خۆراک، پشتیگیریی ئەنجوومەنی گەڕەک).



بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی جەخت دەکاتەوە، شوێنی نیشتەجێبوون بە پێنج کۆمەڵە قوتابییانە نادرێت: (ئەوانەی ساڵی ڕابردوو ئەستۆپاکیان نەکردووە، ئەوانەی گواستنەوە یان دابەزاندنیان کردووە، قوتابییانی پەڕینەوە و ئەو قوتابییانەی ساڵی ڕابردوو لە بەشەناوخۆیی نیشتەجێ نەبوون).