بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی لە شەواندا و ڕۆژێک پێشتر لە نۆرەی وەرگرتنی بەنزین بە تەواوی قەدەغە دەکات.
بەپێی ئاگادارییەکە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕێکەوتی 30ی ئابی 2026 بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردەوە، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێک لە شۆفێرانەوە، هاتووچۆی هەولێر ڕێکاری تووندتر دەگرێتە بەر.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، بە مەبەستی ڕێکخستنی هاتووچۆ، ڕێگری لە قەرەباڵغی و دروستنەبوونی ئاستەنگ لە گەڕەک و شەقامەکانی دەوروبەری بەنزینخانەکان، داوا لە شۆفێران دەکرێت شەوانە ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم بەنزینخانەکان و کۆڵانەکان بەجێ نەهێڵن.