ماوەی چوار مانگە مووچەی 170 کارگوزاری تەندروستی کۆیە دواکەوتووە، کە مووچەی مانگانەیان لە نێوان 400 هەزار بۆ 450 هەزار دیناردا دەستنیشان کراوە.
د. محەممەد فەرمان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی نەدانی مووچەکانیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خەزێنەی کۆیە پارەی تێدا نییە تاوەکو لەو ڕێگەیەوە سەرفکردنیان بۆ ئەنجام بدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە ڕوونیی کردەوە، جگە لەوەی کۆمپانیای جێبەجێکار کەمتەرخەمە لە بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان، وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی سەرف نەکردووە، بەو هۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەکانیان دواکەوتووە.
د. محەممەد فەرمان ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە جاری یەکەم نییە کە پرۆسەی دانی مووچەی ئەم کارگوزارانە تووشی گیروگرفت و دواکەوتن دەبێتەوە.