بەرپرسانی ئەمریکا دەرهێنانی گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی ئێران ڕادەگەیەنن و ئێرانیش داوایەک ئاڕاستەی وڵاتانی دراوسێ دەکات.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوی ئێران لە وەڵامی سەپاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەیان، داوای لە وڵاتانی دیکە کرد خۆیان لە سەپاندن و چەسپاندنی سزای ئابووری بەدوور بگرن، ئەم ڕێکارە تووندانەی ئەمریکاشی بە 'کردەوەی تیرۆرستی' ناوزەند کرد.
وەزارەتەکە بە وڵاتانی دراوسێ دەڵێت: "سەپاندنی ئەم سزا ئابوورییانە نایاسایین، وە یەکسانن بەرامبەر بە یارمەتیدانی سەپاندنی ویستەکانی ئەمریکا بەسەر تاران، ئەمەش پەیوەندی ئابووری و بازرگانی ئەم وڵاتانە لەگەڵمان تێک دەدەن."
لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردنەوەی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە، لە ئێستادا ئێران نایەوێت جارێکی دیکە رووبەڕووی هێرشی ئەمریکا ببێتەوە. بەرپرسانی ئەمریکاش بۆ پێگەی هەواڵی 'ئەکسیۆس'ـیان ئاشكرا کردووە، ئێستا کۆنترۆڵی گەرووی هورمز لە ژێر دەستی ئەمریکایە و توانییانە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ڕێژەی هاتووچۆی کەشتی بازرگانی لە گەرووەکە، قەیرانە ئابوورییەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکەنەوە.