پایتەخت

4 گەنجی بەردەڕەش بەیەکەوە خنکان

4 گەنجی بەردەڕەش بەیەکەوە خنکان
کورتە

کارەساتێکی دڵتەزێن؛ چوار گەنجی خەڵکی بەردەڕەش لە رووباری خازر خنکان



لە کاتی مەلەکردن و سەیران، چوار گەنج لە رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنکان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بە دیاریکراوی کاتژمێر 7:00ـی بەیانی چوار گەنج خەڵکی بەردەڕەش، کە ، کە تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵە، لە رووباری خازر خنکان، کە دوانیشیان برای یەکترن.

بە گوتەی قایمقامی بەردەڕەش ئەم چوار گەنجە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون، لە ئیستادا تەرمی سەرجەمیان لە رووبار دەرھێنراون و لە بەشی فریاكەوتنی قەزای بەردەڕەشن.

ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، سەرەتا یەکێک لە گەنجەکان کەوتووەتە نێو رووبار، ئەوانی دیکە هەوڵیانداوە دەریبهێنن، بەڵام هەموویان بەدوای یەکدا خنکان.

ناو و تەمەنی خنکاوەکان بەم شێوەیەیە:
- ئوسامە محەممەد عەزیز، لەدایکبووی ساڵی 2003
- مەحموود جەمال عەبدولواحید، لەدایکبووی ساڵی 2004
- محەممەد کەمال مستەفا، لەدایکبووی ساڵی 2008
- بیلال کەمال مستەفا لەدایکبووی ساڵی 2007

 

04 ئاب 2025 05:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025