بڕیاره نوێیهكان بۆ کارەبای مۆلیدە و وردهكاریی نرخهكان
هەماهەنگیی شارهكان و نوێنهرانی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ خزمەتی خەڵک و زانیاری ورد لهبارهی نرخهكان.
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هەوڵە ئیدارییەکانیاندا بۆ ڕێکخستنی کەرتی وزە و دابینکردنی كارهبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، زنجیرەیەک ڕێکاری نوێیان بۆ جێگیرکردنی کاتژمێر و نرخەکانی مۆلیدە ئەهلییەکان جێبەجێ کردووه.
بهپێی زانیارییهكان، نوێنەرانی مۆلیدە ئەهلییەکانی ههولێر و سلێمانی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دابینکردنی کارەبا لە کاتی پچڕانی كارهبای نیشتمانیدا، بە جۆرێک کە کارکردنی مۆلیدەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری دەبێت.
بەپێی بڕیارەکان، لە سلێمانی نرخی 125 کاتژمێر کارکردن بە 7,500 دینار دیاری کراوە، لە هەولێریش سیستمێکی نوێ پەیڕەو دەکرێت کە تێیدا 165 کاتژمێر بە 10 ههزار دینار دیاری کراوە و گەرەنتی مافی هاووڵاتییانی تێدا کراوە کە ئەگەر هێندە کاتژمێرە کار نەکەن، پارەکە بۆ مانگی داهاتوو دەپارێزرێت.
لە ئێستادا 2,950 مۆلیدەی ئەهلی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم وەک تەواوکەری وزەی نیشتمانی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. لە هەولێر 1,200 مۆلیدە، لە سلێمانی 400 مۆلیدەی چالاک و لە دهۆک 450 مۆلیدە بە شێوەیەکی ڕێکخراو کار دەکەن تاوەکو بۆشاییی نهبوونی كارهبای نیشتیمانی پڕ بکەنەوە.
ئەم ڕێکخستنە نوێیانه دوای ئەوە دێت، كه بەرهەمهێنانی وزە لە کێڵگەی کۆرمۆر بەهۆی هەندێک ئاستەنگی ئەمنییەوە گۆڕانکاریی کاتیی تێدا کرا، حکومەتیش لە ڕێگەی ئەم پلانە جێگرەوەیەوە توانیویەتی سەقامگیریی دابەشکردنی کارەبا بپارێزێت.