ئێران: لەبەرامبەر هەر شەهیدێک سەربازێکی ئەمریکی دەکوژین
جەنگەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە؛ بزانە ئێران بەنیازی چییە
ئێران هاوکێشەی جەنگەکەی لەگەڵ ئەمریکا دەگۆڕێت و هەوڵی کوشتنی دانە دانەی سەربازانی ئەمریکا دەدات.
عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو یاسایەی کە پەسندیان کردبوو لە دژی دوژمن، لە ئەمڕۆوە بەدواوە بەشێوەیەکی فەرمی دەبێتە هاوکێشەی جەنگەکە: "لە بەرامبەر شەهیدبوونی هەر هاووڵاتییەکی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەربازێکی ئەمریکی دەکوژین."
لە درێژەی قسەکانیدا، عەلی عەبدوڵڵاهی ڕووی دەمی لە هێزەکانی ئەمریکا کرد و گووتی: "ئێمە تیکتی بێ بەرامبەری دۆزەخمان بۆتان ئامادە کردووە."
ئەم هۆشدارییەی ئێران دوای ئەوە دێت، هێزەکانی ئەمریکا بۆ 13 شەوە لەدوای یەک بۆردوومانی ئیران دەکات، هێرشەکان ژێرخانە مەدەنییەکانیان کردووەتەوە ئامانج، بە پرد و وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاویشەوە، لە ئەنجامدا 55 کەس کوژران و 640ـی دیکەش بریندار بوو.
دوێنێ هەینی 24-7-2026 سوپای پاسداران لە چەند هێرشێکی جیاوازدا بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کوەیت، ئوردن، هەولێر و بەحڕەین ڕاگەیاند، هاوکات هۆشداری بە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە دا بە 500 مەتر لە بنکەی سەربازییەکانی ئەمریکا دووربکەونەوە لە ئەگەری هێرشی زیاتر.
لە ماوەکانی ڕابردوو واشتن کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ئوردن و کوژرانی یەکێکی دیکەشی لە عێراق ڕاگەیاند، بەڵام میدیاکانی ئێران بانگەشەی قوربانی زیاتر دەکەن، کە ئەمریکا بۆ ڕای گشتی ناخاتەڕوو.