زانیاری نوێ لهبارهی بومهلهرزهكهی كهلار بڵاو كرایهوه
هەموو زانیارییەکان لهسهر بومەلەرزەکەی كاتژمێر 10:40ی ئەمڕۆی كهلار لێره بخوێنهرهوه.
بومەلەرزەیەک بە گوڕێکی مامناوەند قەزای کەلار و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، كاتژمێر 10:40ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر ناوچەکانی نێوان قەزای کەلار و چیای شەواڵدڕەی هەژاندووە.
ئاماژەی بەوەش کردووه، چەقی بوومەلەرزەکە نزیک گوندی زەلکە بووە و لە قووڵایی 19 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا ڕووی داوە. ئەم شارەزایە جەختی لەوە کردەوە کە داتاکانی ئێران لەسەر ئەم ڕووداوە دروستن و داتاکانی ئافادی تورکیا هەڵەی تێدایە.