ئاماری هاتنی زیارهتكاران بڵاو کرایەوە
وردهكاریی هاتنی گەشتیارانی عاشوورا و ئەربەعین بۆ عێراق و كۆنتڕۆڵكردنی زیارهتكاران و پلانی لایهنه ئهمنییهكان.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاماری نوێی هاتن و چوونی سەردانکەرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی عاشوورا و چلەی ئیمام حوسێن بڵاو کردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە هاتنی نزیکەی ملیۆنێک گەشتیار لە سەرەتای مانگی محەرەمەوە بۆ ناو خاکی عێراق دەکات.
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) لە زاری فەریق عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی محەرەمەوە تا ئێستا 900,000 سەردانکەر هاتوونەتە ناو خاکی عێراق و 515,000 کەسیش وڵاتیان جێهێشتووە.
وائیلی ئاماژەی بەوەش کردووه، تەنیا لە سەرەتای مانگی سەفەرەوە تا ئەمڕۆ 500,000 سەردانکەری تر هاتوونەتە ناوەوە و 150,000 کەسیش گەڕاونەتەوە.
سەرۆکی دەستەکە جەختی لەوە کردەوە، سەرجەم دەروازەکان بە تەواوی توانایانەوە و بە شێوەی 24 کاتژمێری کار دەکەن، ئەمەش بە چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران و سەرپەرشتیی مەیدانیی لێژنەی باڵای ئەمنی و خزمەتگوزارییە.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە، عێراق ساڵانە لە مانگەکانی محەرەم و سەفەردا پێشوازی لە ملیۆنان سەردانکەر لە وڵاتانی جیاوازەوە دەکات بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمە ئایینییەکاندا.