پەردە لەسەر گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی لادرا
زانیاریی سەرنجڕاکێش؛ دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی بەرپرسانی شارەوانی له پارێزگای دیوانییه به تۆمهتی گهندهڵی.
پڕۆسەیەکی ئەمنی فراوان لە پارێزگای دیوانییە ئەنجام درا و بووە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای شارەوانی و بەڵێندەر کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و بەکارهێنانی مۆری فەرمی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان و دەستەی نەزاهە دێت بۆ پاککردنەوەی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە گەندەڵی.
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە زاری ئەحمەد سەکەر پاشات، سەرۆکی لێژنەی نەزاهە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە بڵاوی کردەوە، هێزێکی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگریی هەڵۆکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی نەزاهەی فیدراڵ، هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی شارەوانیی دیوانییە و ژمارەیەک بەڵێندەر جێبەجێ کردووە.
پاشات ئاماژەی بەوە کردووه، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر کۆمەڵێک مۆر و مامەڵەی گوماناویدا گیراوە کە پێدەچێت بۆ کارە نایاسایییەکانیان بەکاریان هێنابێت. لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکان تا ئەم ساتە بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی ئەو گەندەڵییانەی ئەنجام دراون، تاکو ڕەوانەی دادگا بکرێن.
شایانی باسه، ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی ههڵمهتی 'بهرهبهیان'ی عهلی زهیدی، سهرۆكوهزیرانی عێراق دێت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە دامودەزگا حكومییهكانی وڵاتدا.