پهیامێك له لاهور تاڵهبانییهوه گهیشت
وردەکاریی سەردانی ئەمڕۆی کەسوکاری لاهور تاڵەبانی بۆ زیندان و ناوهڕۆكی پهیامه گرنگهكه.
لاهور تاڵەبانی لە ڕێگەی تیمی پارێزەرانیەوە داوا لە هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی كوردستان دەکات، کەیسی دادگاییکردنی لە دەستوەردانی حیزبی دوور بخرێتەوە و ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.
ئەمڕۆ دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی بەرگریی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالهزار به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، لاهور تاڵەبانی پاش بینینی کەسوکارەکەی لە زیندان، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی حکوومەت، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی دادوەری و داواکاری گشتی کردووە.
دانا تهقیهدین بۆ پایتهختی ئاشكرا كرد، لە پەیامەکەدا لاهور تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە کە ئامادەیە لەبەردەم هەر دادگایەک لە هەر شوێنێکی کوردستان بێت ئامادە بێت، بە مەرجێک دادگاییەکە دوور بێت لە دەستی حیزب و تەنها یاسا سەروەر بێت.
بهپێی قسهكانی وتەبێژهكه، لاهور تاڵهبانی به كهسوكارهكهی گوتووه: "بەهۆی ئەم کەیسەوە دادگای تەمیز تووشی ئیفلیجی بووە و ئیشوکاری هاووڵاتییان پەک خراوە، بۆیە داوا دەکەن دادگا زوو سەروەریی خۆی جێبەجێ بکات."
له كۆتاییدا وتەبێژی تیمی بەرگریی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالهزار داوای كرد یاسا بە بێ جیاوازی بەسەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگەدا جێبەجێ بکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، تا ئێستا 27 کەس لەسەر ئەم کەیسە لە زینداندا ماون، تەمەنی هەندێکیان لە خوار 24 ساڵییەوەیە. هەروەها دۆخی تەندروستیی هەندێک لە زیندانییەکان به تایبەت ڕێبوار قودرەت زۆر خراپه و باری دەروونیی ناجێگیرە.