Banner
پایتەخت

ماڵەکەی هیتلەر کرا بە بنکەی پۆلیس

ماڵەکەی هیتلەر کرا بە بنکەی پۆلیس
کورتە

ماڵەکەی ئەدۆلف هیتلەر کە مێژووەکەی بۆ سەدەی 17 دەگەڕێتەوە، کرا بە بنکەیەکی پۆلیس.

نەمسا بە فەرمی بنکەیەکی نوێی پۆلیسی لەو خانووەدا کردەوە کە ئەدۆلف هیتلەر، دیکتاتۆری پێشووی نازییەکان تێیدا لەدایکبووە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی لایەنگرە تووندڕەوەکانی ئێستا لەو شوێنە مێژووییەدا.

ئەمڕۆ ئاژانسی AFP ڕایگەیاند، ماڵی ئەدۆلف هیتلەر، سەرۆکە دیکتاتۆرەکەی پێشووی ئەڵمانیا لە شارۆچکەی براوناو ئام ئین لە نەمسا، لە دوای 81 ساڵ لە گیانلەدەستدانی، نۆژەن کرایەوە و دووبارە وەک بنکەیەکی پۆلیسی نوێ تۆمار کرا.

یۆهانس وایدباخەر، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەکە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکەکەدا ڕایگەیان،  هیوادارە ئەم گۆڕانکارییە نیشانی بدات کە کۆمەڵگەی ناوخۆیی ڕووبەڕووی مێژووەکەی دەبێتەوە و بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆ دەگرێت.

جێگیرکردنی بنکەی پۆلیس لەم شوێنەدا دوای نۆژەنکردنەوەیەکی بەرفراوان دێت کە تێچووەکەی گەیشتووەتە 20 ملیۆن یۆرۆ (نزیکەی 23 ملیۆن دۆلار) بە مەبەستی گۆڕینی تەواوەتیی شێوازی دەرەوەی بیناکە تاوەکو چیتر نەناسرێتەوە.



ئەدۆلف هیتلەر، دیکتاتۆری ئەڵمانیای نازییە، لە ساڵی 1889 لەم خانووە مێژووییەی نەمسا لەدایکبووە، دواتر لە ساڵی 1925 لە هاووڵاتیبوونی نەمسایی خۆی وازی هێنا و بۆ ماوەی نزیکەی 7 ساڵ بێ هاووڵاتی (ڕەگەزنامە) بوو، تاوەکو لە ساڵی 1932دا، لە ڕێگەی وەرگرتنی پۆستێکی فەرمانبەری لە پارێزگای برونسواک، مافی هاووڵاتیبوونی ئەڵمانیای پێدرا.





22 تەمموز 2026 16:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026