Banner
پایتەخت

پله‌ى 729 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ بەرزکرایەوە

پله‌ى 729 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ بەرزکرایەوە
کورتە

نێچیرڤان بارزانی فەرمانی بەرزکردنەوەی پلەی هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆی دەرکرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ کرد.


ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی (729) پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، دەرکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دێت، دوای ئەوەی سەرجەم ئەو پلەدارانە ماوەی یاساییی خۆیان تەواو کردووە و ڕێکاری پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گیراوەتە بەر.


لە کۆتایی دا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم فەرمانە هەرێمییە لە سەرەتای ڕاگەیاندنی و لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

22 تەمموز 2026 15:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026