Banner
پایتەخت

گەندەڵکارێک لەگەڵ خێزانەکەی بە 5 ساڵ زیندانیکردن سزادران

گەندەڵکارێک لەگەڵ خێزانەکەی بە 5 ساڵ زیندانیکردن سزادران
کورتە

لە شارەوانیی ناسریە بەرپرسێک و خێزانەکەی بە تۆمەتی گەندەڵکاریی سزادران.

دەستەی دەستپاکی سزای زیندانیکردن و زیاتر لە 3 ملیار دینار و 1 ملیۆن دۆلار پێبژاردنی بەسەر بەرپرسێکی گەندەڵکاری ناسریە و خێزانەکەیدا سەپاند.

ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، لە دوای دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی بەشی موڵکی شارەوانیی ناسریە لەگەڵ خێزانەکەی، کە فەرمانبەرە لە شارەوانی، بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و زیادکردنی سەروەت و سامانەکەی بە شێوازێکی نایاسایی، بە مەبەستی ڕوونی و شەفافییەت، وردەکاریی سزادانەکەیان و سامانەکەی ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماڵی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر بڕی 1 ملیار و 891 ملیۆن دینار لەگەڵ 858 هەزار دۆلاردا گیرا، دادگای تاوانەکانی ناسریەش بڕیارێکی دەرکرد و سزای تووندی 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەریاندا سەپاند.

دادگای تاوانەکانی ناسریە، جیا لە سزای زیندانیکردنەکە، هەردوو تۆمەتبارەکەی بە بڕی 3 ملیار و 782 ملیۆن دینار لەگەڵ 1 ملیۆن و 716 هەزار دۆلار پێبژاردن سزا دا، دادگا ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بڕە پارەیە هاوتای ئەو قازانجە نایاساییەیە کە لە پارەکانیاندا بەدەستیان هێناوە.

22 تەمموز 2026 12:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026