Banner
پایتەخت

گەورەترین خەزێنەی زێڕیان شاردووەتەوە

 گەورەترین خەزێنەی زێڕیان شاردووەتەوە
کورتە

لە ماڵی خزمێکی عەدنان جومەیلی بەشێوەیەکی سەرسورهێنەر 60 کیلۆ زێر دۆزرایەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا، هێزەکانی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستیان بەسەر 60 کیلۆگرام زێڕدا گرت.

ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە درێژەی ئەو هەڵمەتە فراوانەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای سەلاحەدین دەستیان پێ کردووە، تێیدا چەندین بەرپرس و فەرمانبەری دەزگا حکومییەکان دەستگیر کراون، هێزێکی دەستەی دەستپاکی سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی بڕێکی زۆر لە زێڕی شاردراوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، هێزەکەی دەستەی دەستپاکی دەستیان بەسەر نزیکەی 60 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە، کە لە ژێر زەوی گەراجی خانووی خزمێکی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزیری نەوتی عێراق لە گەڕەکی "القضاء" لە شاری تکریت دەستگیر کرابوو.

عەدنان جومەیلی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراوە، لە ئۆپراسیۆنەکانی دەستەی دەستپاکیدا دەست بەسەر زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلار، 127 ملیار دینار، 439 کیلۆگرام زێڕی شاردراوە، 70 موڵک و 21 ئۆتۆمبێلدا گیرا و چەند خزمێکیشی دەستگیر کران.

22 تەمموز 2026 11:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026