Banner
پایتەخت

لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا کرا
کورتە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ڕادەستی بەغدا کرد.

لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، هاوکات ناوی نزیکەی هەزار فەرمانبەری گرێبەست گەڕێنرایەوە ناو لیستەکە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوتی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی، ناوی 981 فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە 60 ساڵ تێپەڕیبوو، ڕاستەوخۆ داخڵی لیستی مووچە کرانەوە و بڕیار دراوە تا کۆتایی ئەمساڵ لە خزمەتکردن بەردەوام بن.

22 تەمموز 2026 10:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026