Banner
پایتەخت

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی گۆیژە دیار نییە

 پۆلیسی دارستانی سلێمانی: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی گۆیژە دیار نییە
کورتە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی لەسەر ئاگرەکەی چیای گۆیژە هاتە دەنگ.

دوای چەندین کاتژمێر لە ئاگرە گەورەکەی چیای گۆیژە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی، بە هاوکاری هاووڵاتییانی خۆبەخش توانییان ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە چیای گۆیژە کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان شان بەشانی تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاووڵاتییانی خۆبەخش کەوتنە کار بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی دارستان، دوای هەوڵێکی زۆر و بەربەردەوامی هەموو لایەک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، تا ئێستا قەبارەی زەرەر و زیانەکانی ڕووداوەکە دیاری نەکراوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لەناکاو ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی چیای گۆیژە کەوتەوە، دەستبەجێ هاووڵاتییان شان بە شانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشێوەی خۆبەخشانە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە چوونە چیاکە.

22 تەمموز 2026 10:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026