Banner
پایتەخت

بڕیارەکان لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانە

 بڕیارەکان لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانە
کورتە

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز دەکات.

ژمارەیەک بڕیار و ئاسانکاریی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی کەرتی خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ دەکرێت، کە لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ، داشکاندنی پارەی کارەبا و مۆڵەتی فەرمانبەران دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕگەی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن؛ لە بڕگەی یەکەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتووچۆ دەدرێت.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان دەخرێتە ڕوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار لەسەر پێشنیاری داشکاندنی ڕێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان دەدرێت.

 لە بڕگەی سێیەمیشدا، گفتوگۆ لەسەر چەند ڕاسپاردەیەکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی بێ مووچەیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

22 تەمموز 2026 10:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026