Banner
پایتەخت

ئەوروپا بووەتە شوێنی بازرگانیی ماددەی ئەتۆمی

ئەوروپا بووەتە شوێنی بازرگانیی ماددەی ئەتۆمی
کورتە

دوو تۆمەتبار لە کاتی بازرگانیکردن بە ماددەی ئەتۆمی دەستگیر کران

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی جۆرجیا، دوو هاووڵاتیی بیانی کە هەوڵی کڕین و قاچاخچێتیی ماددەی ئەتۆمی و ماددەیەکی تیشکدەری مەترسیداریان بە بەهای ملیۆنان دۆلار دابوو، دەستگیر کرد.

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی جۆرجیاوە ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتیی بیانی کە ناسنامەیان ڕانەگەیەندراوە، لە شاری کوتایسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کڕینی ماددەی یۆرانیۆم و ماددەی تیشکدەری «سیزیۆم 137» بە شێوەیەکی نایاسایی بە بەهای 3 ملیۆن دۆلار دەستگیر کران.

 

دەزگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تۆمەتبارەکان پلانیان داڕشتبوو ئەم ماددە ئەتۆمی و تیشکدەرە مەترسیدارانە بە نایاسایی بگوازنەوە بۆ خاکی وڵاتێکی دیکە، هەروەها لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین بیانیی دیکەش بە هەمان ئامانج هاتوونەتە جۆرجیا، بەبێ ئەوەی بڕی ماددە دەستبەسەرکراوەکان یان شوێنی مەبەستەکەیان ئاشکرا بکرێت.

 

ماددەی سیزیۆم 137 هاوشێوەی ئەو پاشماوە تیشکدەرانەیە کە لە کارەساتی ئەتۆمیی چێرنۆبیل لە ساڵی 1986دا بڵاوبوونەوە، لە دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی 1991دا، پاراستنی ئەم ماددە ئەتۆمییانە بووەتە یەکێک لە گەورەترین نیگەرانییە ئەمنییەکانی ناوچەکە.

20 تەمموز 2026 19:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026