Banner
پایتەخت

چوار ژن دەستگیرکران

چوار ژن دەستگیرکران
کورتە

بە تۆمەتی دزیکردن چوار ژن لە کەلار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانییان لە ڕێگەی هەڵمەتێکەوە چوار تۆمەتباری ئافرەت بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی جوانکاری لە شاری کەلار دەستگیر بکەن.

ئەمڕۆ عەقید سۆران محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خاوەن دوکانێکی جوانکاری خانمان لە شاری کەلار سکاڵایەکی یاسایی لەسەر دزینی ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلەکانی تۆمار کرد، تیمی لێکۆڵینەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستی بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان کرد.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا چوار تۆمەتباری ئافرەت دەستگیر کران و لە کاتی لێپرسینەوەشدا لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

عەقید سۆران محەممەد ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە.

 

19 تەمموز 2026 18:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026