Banner
پایتەخت

ئێران دوو سەربازی ئەمریکای کوشت

ئێران دوو سەربازی ئەمریکای کوشت
کورتە

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا تەواو ئاڵۆزتر بوون و خەریکە دۆخەکە وەک سەردەمی بەر لە ئاگربەستەکەی لێ دێتەوە.

ئێران بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا دەکات و دوای کوشتنی دوو سەربازی ئەمریکی، هێرشی "تۆڵە سەندنەوە" دەستی پێکرد.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لەکاتی بەرپەرچدانەوەی مووشە و درۆنەکانی ئێران لە ئوردن، دوو سەربازی ئەمریکی کوژران و سەربازێکی دیکەش بێسەرووشوێنە، ناسنامەی سەربازەکانیش ئاشکرا ناکرێن تا کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە، کە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێژدا بکرێت.

هەر بەگوێرەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، جگە لەو سێ سەربازە، چوار سەربازی دیکە بەپەلە گەیەندرانە نەخۆشخانە لە ئوردن و دواتر نەخۆشخانەیان جێهێشت، هاوکات هەندێک ئەندامی دیکەی یەکە سەربازییەکە تووشی زیانی سووک هاتن و ئێستاش گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.

دوای ئەم هێرشانەی ئێران، سێنتکۆم لە پۆستێکی دیکە "هێرشی تۆڵە"ـی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە، ئەو هێزانەی سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج کە لە پشت هێرشەکەوە بوون.

ئەمە لە کاتێدایە، پێش هێرشەکان موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بڵاویکردبوویەوە، پێشێلکردنی بەردەوامی بەڵێنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا (کە بە شەیتانی گەورە وەسفی کردووە) بەرامبەر بەو لێکتێگەیشتنە لە نێوان سەرۆککۆماری ئێران و ئەمریکا واژۆکرابوو، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی بۆ هەمووان سەلاماند کە واژۆی سەرۆکی ئەمریکا چەند بێبایەخە.

تا ئێستا ژمارەی کوژرانی سەربازانی ئەمریکی لە ماوەی پێنج مانگی جەنگەکەدا گەیشتووەتە 15 سەرباز. شەش سەرباز لە 1-3-2026 بە هێرشێکی ڕاستەوخۆی ئێران لە کوەیت کوژران و  چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە، ئەفسەرێکی ئەمریکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. شەش قوربانییەکەی دیکەش لە 12-3-2026 کوژران، ئەو کاتەی فرۆکەیەکی جۆری KC-135 سترەیتۆتانکەر لە ڕۆژئاوای عێراق تێکشکا، بەگوێرەی زانیاریییە ئەمنییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی هێرشی دوژمنەوە نەبوو.

19 تەمموز 2026 09:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026