چیتر ڕێگە بەم کارە نادرێت
لە پێناو سەرهەڵنەدانی قەیران؛ بڕیاردرا پڕکردنەوەی بەنزین بە دەبە و جلیکانە قەدەغە بکرێت
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڕیارێکی تووندی لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانە حکومییەکان دەرکرد و پڕکردنەوەی بەنزینی قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە، پڕکردنی دەبە و جەلیكان لە بەنزینخانە حکومییەکانی تایبەت بە بەنزینی 750 دیناری بە هەموو شێوازێک قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداری تووند دەدات، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، خۆی بەپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە. پێشتریش چەندین جار بەهۆی کڕینی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە دەبە و فرۆشتنەوەی گرفتی کەمبوونەوەی سوتەمەنی و دروستبوونی قەرەباڵغی بۆ شۆفێران دروست کردبوو.