Banner
پایتەخت

نرخەکەی بەرز نابێتەوە

نرخەکەی بەرز نابێتەوە
کورتە

بەم نرخە غاز دەگاتە هەموو ماڵێکی شاری هەولێر.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان لە جێگیربوونی بازاڕی غازی شل و هیچ جۆرە قەیرانێکی کەمبوونەوە یان گرانبوونی نرخ دروست نابێت.

 

ئەمڕۆ سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، پێنج تانکەری نوێی غاز گەیشتوونەتە شاری هەولێر و بە نرخی فەرمی 8500 دینار لە ڕێگەی کۆبۆنەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێن. 

 

سالار محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ڕێگریکردن لە قۆستنەوەی دەرفەت و بەرزکردنەوەی نرخ، بڕیاریان داوە فرۆشتنی غاز لە تەواوی بەنزینخانەکاندا قەدەغە بکەن.

 

لێپرسراوی لیژنەی پشکنین ڕوونیکردەوە، ساڵانە لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی غازی ماڵان کەم دەبێتەوە، ئەمەش هاوکاتە لە جێگیرکردنی هاوسەنگی نێوان خستنەڕوو و داواکاری لە بازاڕدا.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژی و شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەستی پێکردووەتەوە، بەم هۆیەوە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) هێرش دەکرێتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر.

 

دوێنێ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاندبوو، بە ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی چەندین تانکەر غاز ڕەوانەی شارەکانی هەرێم کراون و کار دەکرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی کێڵگەی کۆرمۆر بە زووترین کات تا هیچ قەیرانێک ڕوودەنەدات.

18 تەمموز 2026 20:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026