Banner
پایتەخت

کوێت: ئێران وڵاتێکی شەڕانگێزە

کوێت: ئێران وڵاتێکی شەڕانگێزە
کورتە

وەڵامی کوێت بۆ ئێران لەدوای هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی.

تاران وەکو وەڵامێک بۆ ئەمریکا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی کردە سەر وڵاتانی کەنداوی دراوسێی و دۆخەی ئاڵۆزتر کرد.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکان، نیشانەی ئەو پڕۆگرامە شەڕانگێزەی ئێرانە کە بەکاری دەهێنێت و ژێرخانە سەرەکییەکان بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش ژیانی هاووڵاتییان دەخاتە مەترسییەوە.

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت جەختیشی لەوە کردەوە، بە تووندترین شێوە ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکات کە ئێران ئاراستەی وێستگەکانی کارەبا و کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکەی کرد، کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری مادی، قوربانی و ئاگرکەوتنەوەی لێ کەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی وڵاتەکە ڕایگەیاند، لەدوای ڕاوەستانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییە بەردەوامەکانی ئێران، دووبارە کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕێکخستووەتەوە.

وڵاتی ئێران وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، شەپۆلێکی هێرشی درۆنی و مووشەکیی ئاسمانیی ئاراستەی دامەزراوە ئەمریکییەکان کرد لە وڵاتانی کوێت و بەحرەین؛ هەروەها تەلەفزیۆنی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاوی کردەوە کە کۆگایەکی تەقەمەنییان لە بنکەی عەدیرە لە کوێت و بیناکانی بارەگا و کۆگاکانی تەقەمەنی لە بنکەی عەلی ئەلسالم و چەندین پردی پەیوەندیکردنیان کردە ئامانج.

18 تەمموز 2026 16:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026