Banner
پایتەخت

مەسرور بارزانی چۆن مووچەخۆرانی لە سزای سیاسی ڕزگار کرد؟

مەسرور بارزانی چۆن مووچەخۆرانی لە سزای سیاسی ڕزگار کرد؟
کورتە

هەژماری من بە بنیاتنانی ژێرخانێکی بانکیی بەهێز، ئایندەیەکی پارێزراوی دارایی بۆ مووچەخۆرانی کوردستان دابینکردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی دارایی و چەسپاندنی شەفافییەت، هەنگاوێکی ستراتیژیی بۆ گۆڕینی سیستمی پێدانی مووچە لە کاشەوە بۆ دیجیتاڵی ناوە، ئەمەش سەربەخۆیی دارایی بۆ مووچەخۆران دابینکرد و ڕێگری کرد لە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی بەهۆی سزای سیاسییەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـدا پڕۆسەی وەرگرتنی مووچەی زیاتر لە 950 هەزار فەرمانبەری بەدیجیتاڵی کرد؛ ئەمەش وای کرد سەردەمی قەرەباڵغی و چاوەڕوانیکردن لە بانکەکان کۆتایی پێ بێت.

بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی تۆمارکردن بریتییە لە 99%ی فەرمانبەرانی مەدەنی، 98%ی هێزە سەربازییەکان و 91%ی خانەنشینان. هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 895 هەزار کارتی بانکی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کراوە و زیاتر لە 638 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا جێگیر کراون.

چەندین بانکی ڕێگەپێدراو لە بانکی ناوەندیی عێراق بەشدارن لە پڕۆژەکەدا، لەوانە بانکەکانی بەغداد، جیهان، ئەهلیی عێراقی، بازرگانیی هەرێمی (RT)، (BBAC) و بانکی ئیسلامیی عێراق بۆ بازرگانی، کە ئاسانکاری دەکەن بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە شێوازێکی پارێزراو دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

پێش پڕۆژەی هەژماری من، سیستمی پێدانی مووچە لە هەرێمدا بە تەواوی پشتی بە نەختینە دەبەست، ئەم شێوازە کۆنە مانگانە دەبووە هۆی دروستبوونی ڕیزە درێژەکانی فەرمانبەران لەبەردەم بانکەکاندا و بەفیڕۆچوونی کاتێکی زۆر. هاوکات بەهۆی نەبوونی هەژماری بانکییەوە، زۆرینەی مووچەخۆران لە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان بێبەش ببوون.

پڕۆژەی هەژماری من وەک بەشێک لە چاکسازیی کارگێڕی و دارایی کابینەی نۆیەم، نەک تەنیا پڕۆسەی مووچە بەدیجیتاڵی کرد، بەڵکو دەرفەتی بۆ هاووڵاتییان ڕەخساند سوود لە خزمەتگوزارییە بانکییە نێودەوڵەتییەکان و وەرگرتنی قەرزە بانکییەکان وەربگرن.

هەژماری من، سەربەخۆیی تەواوی بۆ مووچەخۆران فەراهەمکرد کە لەژێر هیچ هەڕەشە و سزایەکی سیاسی، مووچەکانیان نەبڕدرێت و دەست بەسەر مووچەکانیاندا نەگیرێت، ئەمەش گێڕانەوەی مافێکی سەرەتاییە کە هەموو مووچەخۆران بەبێ جیاوازی بۆچوونی حزبی و سیاسی، هیچ لایەنێک بۆی نەبێت دەست بۆ قووت و مووچەکەیان ببات.

18 تەمموز 2026 15:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026